هەوکردنی زێ لە خانماندا یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە خانمان زۆر بێزار دەکات و تووشی ناڕەحەتی زۆری دەکات

بۆیە لێرەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن بتوانین خۆمانی لێ بەدوور بگرین:

١: شێوازی دروستی دەستشۆر: بە دروستی زێ پاک بکەرەوە ( واتا لە پێشەوە بۆ دواوە ) ئەمە رێگری دەکات لەوەی بەکتریاکان بگەنە بۆڕی میز و ببنە هۆی هەوکردن.

٢: پاراستنی وشکی ناوچەی زێ: پێویستە هەمیشە بە وشکی و بە پاکی ڕابگیرێت واتا جلوبەرگی تەڕ و ئارەقەبوو ڕاستەوخۆ بگۆڕە.

٣: بەکارنەهێنانی سانتی لە کاتی هەوکردن: سانتی بەکارمەهێنە بۆ کۆنترۆڵکردنی شێ لە کاتی هەوکردن چونکە شێ و گەرمی کۆدەکاتەوە و هەوکردن خراپتر دەکات.

٤: دوورکەوتنەوە لە ماددە کیمیاییەکان: دووربکەوە لە شوشتنی ناوچەی زێ بە شامپۆی بۆن خۆش چونکە بەکتریای سوودبەخش لەناودەبات.

٥: خواردن و خواردنەوە: برێکی زۆر ئاو بخۆرەوە بۆ پاککردنەوەی بۆڕی میز، و شیرینی و شەکر کەمبکەرەوە چونکە گەشەی کەروو و بەکتریا خێرا دەکەن.

سەرچاوە: دکتۆرە گزنگ نجم الدین منتک