٤ هەنگاوی ساده و سەلامەت:
1: ئاوى لەبار:
با پلەی گەرمی ئاوەکە نزیکەی ٣٧ پلە بێت. پێش دەستپێکردن، بە ئانیشکی خۆت تاقی بکەرەوە.
2: کاتی گونجاو:
پێنچ بۆ دە خولەک بەسە،حەمامی درێژخایەن پێستی ناسکی مندال وشک دەکات.
3: دەستێکی جێگیر:
هەمیشە سەر و ملی منداڵەکەت بە دەستێک ڕابگرە و هەرگیز بە تەنیا جێی مەهێلە، تەنانەت چرکەیەکیش.
4: وشککردنەوەی خێرا:
دوای حەمام، یەکسەر بە خاولییەکی نەرم وشکی بکەرەوە، بە تایبەت نێوان چینەکانی پێستی.
وەڵامێک بنووسە