زۆرجار دایکان لە کاتی دووگیانیدا کۆمەڵیک ئامۆژگاری دەبیستن کە لە زانستی پزیشکییەوە دوورن.

پێویستە هێندەی دوو کەس نان بخۆیت!
ئەمە یەکیک لە گەورەترین بیروبڕا وە هەڵەکان، خانمی دووگیان پێویستی بە جۆری خوراکی گونجاو هەیه، نەک چە ندایەتی (بڕی) خواردن.

وەرزشکردن مەترسیدارە و دەبیته هۆی لەبارچوون!
ئەگەر دووگیانی خانمەکە ئاسایی بیت و پزیشکەکە ڕێگری لە وەرزشکردنی خانمه دووگیانه کە نەکردبیت، ئەوا ئەنجامدانی وەرزشی سووک و مامناوەند زۆر بەسوودە، وەرزش ئازاری پشت کەم دەکاتەوە، بارى دەروونی دایکەکه باشتر دەكات و پڕۆسەی لەدايكبوونیش ئاسانتر دەكات .

شیوەی سکى دايکەكه ڕەگەزی كۆرپە لە دیاری دەکات!
دەوتریت ئەگەر سک بەرەو سەرەوە بیت کچه و ئەگەر بەرەو خواره‌وە بیت کوره! ئەمە تەنها ئەفەسانەیە، شێوەی سکی دایکه کە بەپێی بەهێزی ماسولکەکانی سک، پێکهاتەی جەستەی دایکه که و پێگەی کورپەلە که خۆی لەناو مندالاندا دەگۆریت.


نابیت بەهیچ شێوەیەک چا و قاوە بخۆيته‌وە!
پێویست ناکات خواردنی پیکهاتەی کافاین بە تەواوی نەخۆریت، بەڵکو تەنیا پێویستە رێژەکەى کە م بکریته‌وە.


پشکنینی سۆنەر بۆ کۆرپە له مەترسيداره‌!
لە پشکنینی سۆنەردا شەپۆلی دەنگی بەکاردەهێنریت نە ک تیشکی زیانبەخش.

سەرچاوە: د. تافان فاتيح
پزیشکی پسپۆری نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون