بێگوومان دایکان کاتێک شیری خۆیان دەدان بە منداڵەکەیان، کاریگەری دروست دەکات لەسەر کۆرپەلە واتا کاتێک دایک کە خۆراکێک دەخوات لە رێگەی شیرەکەیەوە دەگوازرێتەوە و کاریگەری دەبێت لەسەر منداڵ بۆیە زۆر گرینگە خانمان گرینگیەکی تەواو بدەن بەو خۆراکانەی کە ڕۆژانە دەیخۆن
بۆیە لێرەدا باس لە کۆمەڵێک خۆراک دەکەین کە شیری دایک بەتام دەکات:
١: گێزەر:
گێزەر تامی شیری دایک زۆر خۆش دەکات، و باشە دایکان لە ماوەی شیرداندا شەربەتی فريشی گێزەر بخۆنەوە بە مەبەستی شیری دایکه که تامی گێزەر دەگرێت و مندالەکە که زۆر حەزی لێی دەبێت.
٢: نەعنا:
تام و بۆنی نەعنا شەش کاتژمێر دوای خواردنی لە لایەن دایکەکەوە لە شیرەکەیدا دەردەکەوێت، تامی نەعنا لە زۆر ماددەی خۆراکیدا وە ک بۆنخۆشکەر و تامبەخشیک بە و ماددە خۆراکییە بەکاردێت نەعناش تامی شیری دایک خۆش دەکات بەڵام زۆر خواردنی دەبیتە هۆی کەمکەردەنەوەی شیری دایک بۆیە دەبیت دایکان زیادهڕهوی نەکەن لە بەکارهێنانیاندا.
٣: رازیانە:
رازیانە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C، ریشاڵ، پۆتاسیۆم، و خۆراکیکە که دەبیتە هۆی بەتامکردنی شیری دایک.
وەڵامێک بنووسە