ئاوساویی لە قاچەکان زۆرکات روودەدات بەڵام ترسی نییە و ئاساییە ئەگەر خانمی دووگیان زەختی بەرز نەبێت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئاوساویی لە قاچەکانی، ئاوساویی لە دەستەکانیدا و بەرزى فشاری خوێنی هەبوو ئەمە نیشانەیە بۆ بوونی نەخۆشی پری ئیكلامپسیا و پێویستە لە ژێر چاودێری وورددا بیت، کاتێک ئاوساویی پەڵەکان و زەختی بەرز و لە پاش پشکنینی میز دەرکەوت پرۆتین لە ناو میزەکەدا بوونی هەیە ئەمە ئاماژە بە بوونی حاڵەتێکی مەترسیدار دەکەن کە پێیدەوترێت ئیكلامپسیا کە ئەگەر دەستبەجێ چارەسەر نەکرێت دەبێتە هۆی زیان گەیاندن و لەکارکەوتنی گورچیلە و جگەر و تووشبوون بە گەشکە و لە کۆتاییدا چوونه حاڵەتی کۆما، جگه لەوەی که ڕۆشتنی خوێن بۆ کۆرپەلەکەی ناو سکی کەم دەکات و رێژەی ئۆکسجین بۆ کۆرپەلە کەم دەکات و دەبێتە هۆی مردن و خنکانی کۆرپەلەکە لە ناو سکی دایکیدا.
دایکی بەڕێز، تا چەند زانیاریت زیاتربێت دەربارەی جەستەی خۆت و دووگیانی و مندالبوونەکەت، هێندە رێگریکردن لە حاڵەتی نەخوازراو ئاسانتره، لەکۆتاییدا زۆرێک لەو نەخۆشیانەی لە کاتی دووگیانی درووست دەبن ئەگەر پشتیگوی نەخرێن هەر لە قۆناخی سەرەتا دەتوانریت بەتەواوەتی ڕێگریان لێبکرێت.


سەرچاوە: ڤانیا حەسن ئەبوبکر
پسپۆری پە رستاری ژنان و منداڵی تازەلەدایکبوو