زۆربەی خانمانی دووگیان لە کاتی خەوتندا کێشەیان هەیە کە بە هۆی دووگیانیەکەیانەوە تووشی ناڕەحەتی زۆر دەبن و ناتوانن بە ئاسانی بخەون بۆیە لێرە ئێمە باسی ٤ ڕێگا دەکەین بۆ ئەوەی خانمانی دووگیان ئاسوودەتر بخەون:

١: لەسەر لای چەپ بخەوە: خەوتن لەسەر لای چەپ خوێن و ئۆکسجین باشتر دەگەیەنێتە کۆرپە.

٢: بەکارهێنانی بالیف: بالیفێک لە نێوان ئەژنۆکانت و ژێر سک دانێ بۆ کەمکردنەوەی ناڕەحەتی.

٣: کاتی خەوی ڕێک و پێک: هەوڵ بدە هەموو شەوێک لە یەک کاتدا بخەویت بۆ ڕاهێنانی لەشت.

٤: دووری لە کافایین: ئێواران کافایین مەخۆرەوە و ئاوی زۆریش مەخۆرەوە بۆ کەمکردنەوەی هەستان.