بێگومان هۆڕمۆنەکانی ئافرەتان بەشێکی گرینگن، هەر گۆڕانکارییەک کە دروست دەبێت وا دەکات ئافرەتەکە تووشی ناڕەحەتی دەروونی یاخود کێشەی تەندروستی ببێتەوە بۆیە لێرەدا چوند هەنگاوێک دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی یارمەتی هۆڕمۆنەکانت بدەیت بەرەو رێکی بڕوات:
١: لە بڕی ئەوەی خۆت سترێس بکەیت و زۆر بیربکەیتەوە
دەروونت ئارام بکەرەوە.
٢: لە بڕی ئەوەی شەکرو خواردنی نا تەندروست بخۆیت
پڕۆتین و ئەو خۆراکانە بخۆ کە سوودیان بۆ جەستەت هەیە.
٣: لە بڕی ئەوەی تا درەنگانی شەو بەخەبەر بیت
کاتی خەو و کوالێتی خەوت رێک بخە.
٤: لە بری ئەوەی چەوری نا تەندروست بخەیتە جەستەتەوە
پڕۆتین و چەوری تەندروست بخۆ.
وەڵامێک بنووسە