گونجاو نییە لە بڕی ژەمەکان شیر بدرێت بە منداڵ چونکە منداڵ لە دوای یەک ساڵی بە زۆری بە خواردن گەشە دەکات، ئەگەر هاتوو تۆ وردە وردە لە بڕی ژەمەکان شیر بدەیت بە منداڵەکەت ئەمە وردە وردە وا لە منداڵ دەکات کە کێشی کەم بکات وە توشی کەمی ڤیتامینەکان دەبێت وە تووشی کەمی ئاسن دەبێتەوە کە ئەمانەش وا لە منداڵەکە دەکات وردە وردە توشی بەد خۆراکی ببێت، چونکە منداڵ لە دوای یەک ساڵییەوە نابێت لە دوو جار زیاتر شیر بخوات، ئەگەر تۆ وای لێبکەیت لە بڕی خواردن ژەمەکانی بکەیت بە شیر منداڵ کەواتە منداڵەکە وای لێدێت خو بە شیرەوە دەگرێت دەزانێت کە نان نەخوات ئەوا شیرەکە دەخوات بۆیە بەپێی تێپەڕبوونی کات منداڵەکە بە تەواوی واز لە خواردن دەهێنێت، کە منداڵەکەت وازی لە خۆراک هێنا ئەوا تووشی بەد خۆراکی دەبێت کاتێک بوو بە بەدخۆراکی درێژ خایەن ئەم منداڵە کورتەباڵا دەر دەچێت، بۆیە زۆر گرینگە دایک و باوکان گرینگی بەوە بدەن کە منداڵ لە کاتی خۆی شیر بخوات وە نابێت لە بڕی خواردن شیر بدرێت بە منداڵ بۆ ئەوەی خووی پێوە نەگرێت.
سەرچاوە: dr.tarababan
وەڵامێک بنووسە