زۆرجار کاتێک تووشی زیپکە یان کێشەی پێست دەبین، تەنها بیر لە بەکارهێنانی کرێم و دەرمانی گرانبەها دەکەینەوە، بەڵام لەبیرمان دەچێت کە هەندێک لە هەڵەی سادەی و ڕۆژانەمان هۆکاری سەرەکین بۆ تێکچوونی تەندروستی پێستی ڕووخسارمان بۆیە لێرە هەندێک لەم هەڵانە باس دەکەین:
١: دەستەکانت لە دەمووچاوت بە دوور بگرە چونکە دەبێتە هۆی گواستنەوەی بەکتریایەکی زۆر بۆ سەر پێستت.
٢: ڕۆژانە شاشەی مۆبایلەکەت ( تەعقیم ) بکە.
٣: بەدووربە لە دانانی چەناگەت یاخود ڕوخسارت لەسەر دەستەکانت.
٤: تەنها بە دەستی پاک بەرهەمەکانی پێستت بەکاربهێنە.
وەڵامێک بنووسە