زۆر گرینگە منداڵان دەرفەتی ئەوەیان هەبێت کە خۆیان بڕیاری خۆیان بدەن هەڵبژاردنی گونجاو لەگەڵ تەمەندا یارمەتیان دەدات پەرە بە:
١: متمانە بەخۆبوون: فێردەبن کە متمانەیان بە بڕیارەکانی خۆیان هەبێت.
٢: بەرپرسیاریەتی: ئەوان تێدەگەن کە هەڵبژاردەکانیان دەرەنجامی هەیە.
٣:شارەزابوون لە چارەسەرکردنی کێشەکانیان: ئەوان لە ڕێگەی بڕیاردانەوە وایان لێدێت کە فێر ببن هەر کێشەیەک هاتە پێش چارەسەری بکەن.
٤: سەربەخۆبوون: بۆ هەر بڕیارێک کەمتر پشت بە کەسانی دیکە دەبەستن.
کۆمەلێک نموونە هەن کە دایک و باوکان بتوانن وا لە منداڵەکانیان بکەن بڕیار بدەن:
١: هەڵبژاردنی جلوبەرگەکانیان.
٢:هەڵبژاردنی خواردنی لە چەند بژاردەیەک.
٣: بڕیاردان لەسەر خوێندنەوەی کام کتێب.
٤: هەڵبژاردنی یاری و چالاکیەکانیان.
تێبینی: دایک و باوک هێشتا پێویستیان بە دانانی سنورێکی سەلامەت هەیە، بەڵام ڕێگەدان بە منداڵان بۆ بڕیاردانی بچووکی ڕۆژانە یارمەتیان دەدات متمانەیان بە خۆیان و توانای دەربڕینی بڕیارەکانیان هەبێت کە بە درێژایی ژیان سوودی لێوەردەگرن.
وەڵامێک بنووسە