زۆربەی خانمان کاتێک ماکیاژ دەکەن دەیانەوێت هەرچی ماندووبوونی ڕوخساریان هەیە دایپۆشێت بەڵام کاتێک بەو شێوەیە نابێت وا دەزانن کێشە لە ماکیاژەکەیانە بەڵام لە ڕاستیدا ماکیاژ تەنها لەسەر ڕووی پێست دەنیشێت گەر پێستت کێشەی هەبێت ماکیاژ ناتوانێت بیشارێتەوە بۆیە:

١: پێستی وشک: وا دەکات ماکیاژەکە پەڵە پەڵە و شەقشەقبوو دەربکەوێت.

٢: پێستی بێ ئاو: وا دەکات ماکیاژەکە خێراتر کاڵ ببێتەوە و تێکبچێت.

٣: پێستی ناڕێک: وادەکات ماکیاژەکە بە نا یەکسانی نیشان بدات.

بۆیە کاتێک خانمێک دەبینیت ماکیاژەکەی هەمیشە بە فرێشی دەمێنێتەوە ئەوا بزانە کە پێستی ئەوان سەرەتا تێر ئاو کراوە هەر بۆیە خاوەنی:

١: پێستی تەندروستن و گەشاوەیی لە پێستیاندا هەیە.

٢: ماکیاژێکی جوان و پاک لەسەر پێستیان هەیە.

٣:گەشاوەییەکی سروشتیان هەیە کە بە درێژای ڕۆژ دەمێنێتەوە.