ئایا هەرگیز پرسیارت لە خۆت کردووە کە نهێنی دایکی سەرکەوتوو لە چی دایە؟ ئایا تەنها گرنگیدان بە خۆراک و جلوبەرگ بەسە بۆ دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز؟ وەڵامەکە لە شێوازی مامەڵەکردن و پەیوەندی دەروونی نێوان تۆ و منداڵەکەتدا خۆی دەبینێتەوە. بۆ ئەوەی ئەم پەیوەندییە بەهێزتر بکەیت، گرنگە ئەم خاڵانەی خوارەوە بە وردی ڕەچاو بکەیت.

١: توانای کۆنتڕۆڵکردنی توڕەییت هەبێت.

٢: خۆشەویستی بێ مەرج بدەیت بە منداڵەکەت.

٣: جیاوازی بکەیت لە نێوان خۆسەویستی و ناز پێدان.

٤: بە وشەکانت ئازاری منداڵەکەت نەدەیت.

٥: منداڵەکەت قبوڵ بێت و بەراوردی نەکەیت.

٦: دەتوانیت سنوور بۆ منداڵەکەت دابنێیت.