بریتییە لە لێبوونەوەی ویلاش لە دیواری منداڵدان پێش کاتی ئاسایی خۆی کە یەکێکە لە حاڵەتە مەترسیدارەکان کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت یان زوو هەستی پێنەکرێت لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی کۆرپەلە یان دایکەکە.

ئە حاڵەتە دوو جۆرە:

١: خانمەکە خوێن دەبینێت لە دامێنیەوە.

٢: هیچ خوێنبەربوونێک نییە لە دامێنیدا، بەڵکو لە ناو منداڵدانی خوێنبەربوونی هەیە.

نیشانەکانی ئەم حاڵەتە چۆنە؟

١: ئازارێکی زۆری سک.

٢: زەختی سەر دووگیانی.

٣: بەرکەوتن زەبرێک بەر سک.

٤: منداڵی دوانە.

٥: دووگیانبوونی زۆر.

٦: کەمی گەشەی کۆرپە بە بەراورد بو رێژەی ئاسایی خۆت.

٧: جگەرە کێشانی دایک.

سەرچاوە: دکتۆرە هدی محی الدین.