زۆر گرنگە کە هەر دایکێکی دووگیان هۆشیار بێت بەو گۆڕانکاری و نیشانانەی کە جەستەی پێی دەبەخشێت، چونکە ئەم نیشانانە پەیامی گرنگن بۆ ئەوەی بزانێت کەی کاتی ئەوە هاتووە بەرەو نەخۆشخانە بەڕێ بکەوێت. بۆیە لێرەدا کۆمەڵێک نیشانەی پێش لەدایک بوون کە بەسەر جەستەی خانمەکەدا دێت باس دەکەین:
١: گرژبوونی بەردەوام
٢: ئازاری بەشی خوارەوەی سک: ئازارێکی زۆر لە پشتەوە تا بەشی خوارەوەی سک درێژ دەبێتەوە.
٣: کەوتنی ئاو
٤: دەردان دەردراو: دەردانی چڵکدار تێکەڵ بە کەمێک خوێن.
٥: فراوانبوونی ملی ڕەحم
٦: فشارێکی توند لە ناوچەی حەوز و حەزکردن بۆ پاڵنان.
وەڵامێک بنووسە