١: هەوکردنی مەعجوونی:

نیشانەکانی: ( هەبوونی دەردراوی سپی ئەستوور، خوران، سووربوونەوە، سووتانەوە )

٢: هەوکردنی زێی بەکتریایی:

نیشانەکانی: ( دەردراوی تەنک و خۆڵەمێشی یاخود سپی، هەبوونی بۆنێکی بەهێز )

٣: نەخۆشی تریکۆمۆنیا: جۆرە هەوکردنێکە کە لە رێگەی سێکسەوە دروست دەبێت.

نیشانەکانی: ( دەردراوی زەرد یاخود سەوز، هەبوونی بۆنێکی ناخۆش، خوران، هەبوونی ئازار لە کاتی میزکردن )

٤: هەوکردن بەهۆی وشکبوونەوەی زێ یان بەهۆی سابوون و بەرهەمەکانەوە:

نیشانەکانی: ( داردانی نائاسایی، بۆنی ناخۆش، خوران و سوتان، ئازار لە کاتی میزکردن یان سێکسدا )