دەزانیت چی بخۆیت بۆ ئەوەی دوای منداڵبوون جەستەت بەهێز بکەیتەوە؟ لێرەدا گرنگترین ئەو خواردنانە دەخەینە ڕوو کە بۆ تەندروستی دایک و شیرپێدان زۆر بەسوودن.
١: ئەو خواردنانە بخۆ کە بڕێکی زۆر ئاسنیان تێدایە بەتایبەت گۆشتی کوڵاو و سپێناخی کاڵ لە ژەمەکاندا.
٢: باشترە بڕێکی زۆر لە بەرهەمە شیرەمەنیەکان بخۆیت، چونکە بڕێکی زۆر پرۆتین و ڤیتامین بۆ جەستە دابین دەکات. بەتایبەت لەش دوای منداڵبوون و لە کاتی شیرپێدان پێویستی بە کالیسیۆم هەیە.
٣: بۆ ئەوەی خۆراکێکی باشت هەبێت و گرنگی بە کێشت بدەیت، دەتوانیت برنجی قاوەیی بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی وزەی جەستەت بپارێزیت و کالۆریەکانی کەم بێت.
٤: هێلکە پێویستە بۆ دابینکردنی پرۆتین، هەوڵبدە هێلکەی تەواو کوڵاو بخۆیت.
وەڵامێک بنووسە