هەندێجار مەودای دووری نێوان دایك و منداڵ لە شوێن نییە بەڵکو لە دڵدایە، لە هەڵە وردەکانەوە دەست پێ دەکات وشەیەکی توند، پشتگوێ خستن ئەو هەڵانەی ڕۆژانە لەگەڵ منداڵەکەتدا دەیکەیت و پەیوەندی نێوانتان لاواز دەکات:


١- بە بەردەوامی هاوار دەکەیت: پێت وایە پەروەردەی دەکەیت بەڵام لە ڕاستیدا لەجیاتی ڕێز، ترس لە ناخیدا دەڕوێنیت.


٢- بەراوردکردن: کاتێک دەڵێی سەیری منداڵەکانی تەمەنی خۆت بکە چەند ئاقڵن، ئەو وەکو هاندانی نابینێت بەڵکو لە دڵی خۆیدا دەڵێ: دایکم لە من ڕازی نییە.


٣- کاتێک گوێی لێ ناگریت: کاتێک قسەت بۆ دەکات و تۆش سەرت لەسەر مۆبایلەکە بەرز ناکەیتەوە، ئەو وا تێ دەگات کە هەستەکانی هیچ گرنگ نین، خۆشەویستی ئەو بۆ تۆ شتێکی گرنگ نییە.


٤- ڕاستکردنەوەی زیاد لە پێویست:
کاتێک ڕەخنە لە هەموو شتێک دەگریت قسەکانی، هەڵسوکەوتەکانی، تۆ منداڵێک پەروەردە دەکەیت لە هەڵە بترسێت، نەک منداڵێکی چاونەترس لە تاقیکردنەوە.


٥- لەباوەش نەگرتن: هیچ شتێک نییە وەک لەباوەشی دایک دڵی منداڵ ئارام بکاتەوە، لەباوەشکردن شتێکی سادە و ساکار نییە بەڵکو پێویستییەکی گرنگ و بنەڕەتی دەروونییە.


لە کۆتاییدا منداڵ دایکێکی نموونەیی ناوێت، بەڵکو دایکێکی تێگەیشتووی دەوێت. پەیوەندییەکان لەگەڵ منداڵەکەتدا ڕۆژانە بونیاد دەنرێن، بۆیە بە ئاگاییەوە هەڵسوکەوت بکە.