١: ڤایرۆسی هێرپس: ئەوەی لای ئێمە تەنها برینێکی سادەی سەر لێوە (تامیسک)، بۆ منداڵێکی خوار شەش مانگ دەبێتە هۆی هەوکردنی مێشک و تێکچوونی کۆئەندامی دەمار، کە ڕەنگە ژیانی بخاتە مەترسییەوە تا حاڵەتی مردن.
٢: بەرگریی لاواز: منداڵ لەم تەمەنەدا سیستەمی بەرگریی هێشتا گەشەی نەکردووە. سادەترین ڤایرۆسی کۆکە و هەڵامەت کە لای ئێمە ئاساییە، دەکرێت منداڵەکە ڕەوانەی نەخۆشخانە و ژووری چاودێریی چڕ بکات.
٣: ماچکردنی دەست و دەموچاو: منداڵ بەردەوام دەستی دەخاتە دەمی. هەر ماچێک بۆ دەستی، گواستنەوەی هەزاران بەکتریا و ڤایرۆسە بۆ ناو گەدە و سییەکانی.
ئەرکی تۆی دایک چییە؟
١: ڕاشکاوانە داوا بکە کە منداڵەکەت ماچ نەکرێت.
٢: داوا بکە پێش گرتنی منداڵەکە، دەستەکانیان بە باشی بشۆن.
وەڵامێک بنووسە