جگەرە کێشان چ کاریگەرییەکی لەسەر ئافرەتی دووگیان و کۆرپەلە هەیە؟

جگەرە کێشان زەرەری لەسەر کۆرپەلە هەیە کاتێک ئافرەتێک جگەرە دەکێشێت پێش لەدایکبوونی و دوای لەدایکبوونی کۆرپەکە، چونکە لەکاتی دووگیانیدا دایک خۆراک و ئۆکسجین لە ڕێگەی ناوکە پەتکەوە ئامادە دەکات و دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلە، هەروەها ماددە کیمییاوییە زیانبەخش و ژەهراوی کە لە جگەرەکێشان دروست دەبێت دەگوازرێتەوە بۆ کۆرپەلە.

زیانەکانی ئەمانەن:

١: نیکۆتین کە لە جگەرە هەیە زەرەری بۆ گەشەی مێشک و سی کۆرپەلە هەیە.

٢: ئافرەتی جگەرەکێش ئەگەری منداڵی نا کام و پێش وەختە زۆر زیاترە لە چاو ئەو ئافرەتانەی کە جگەرە ناکێشن.

٣: ئافرەتی دووگیانی جگەرەکێش زیاتر تووشی لەبارچوون و خوێن بەربوون و دووگیانی دەرەوەی منداڵدان دەبن، ئەمەش ئەگەری مردنی منداڵ و دایکەکە زیاتر دەکات.

٤: ئەو کۆرپەیە کە لەدایک دەبێت فرمانی سییەکانی کەمترە و ئەگەری تووشبوون بە ڕەبۆیان زیاترە لە چاو ئەو کۆرپانەی کە دایکەکە جگەرە ناکێشێت.

٥:جگەرەکێشان لە کاتی دووگیانی مەترسی پەیدابوونی تێکچوونی زگماگی زیاترە وەک لێو کەروێشک یا درەنگ فێربوونی گەشەی منداڵەکە.

Related Posts

Recent Stories