سووڕی مانگانە ڕێکە ئەگەر هەر ٢١ ڕۆژ بۆ ٣٥ ڕۆژ جارێک بێت واتە مەرج نییە کە هەر ٢٨ ڕۆژ جارێک یان ٣٠ ڕۆژ جارێک نەیەت ئەوا واتای ئەوەیە کە ڕێک نییە.
ماوەی ئاسایی لە ناو سووڕی مانگانەدا بریتییە لە ٣ بۆ ٧ ڕۆژ و زۆربەی خانمان بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ لەناویدان.
کەی پێویستە خانمان سەردانی پزیشک بکەن؟
١: ئەگەر سووڕی مانگانەکەی بۆ چەند مانگێیک کەمتر لە ٢١ ڕۆژ بێت یان زیاتر لە ٣٥ ڕۆژ بێت.
٢: چەند مانگێک تێپەری و نەکەوتە سووڕ مانگانەوە.
٣: بینینی خوێنی زۆر زۆر.
٤: مانەوە لە ناو سووڕ زیاتر لە ٧ ڕۆژ.
٥: هەبوونی ئازارێکی زۆر کە پێشووتر وا نە بووبیت کە کاریگەری بکاتە سەر ژیانی ڕۆژانەی.

