دەستدرێژی جەستەیی منداڵان و نیشانەکانی:


نیشانەکانی چین؟
گۆڕانکاری لە ڕەفتاردا وەک ترس یان شۆکبوونی لەناکاو ئەستەمی لە خەوتن یان دواکەوتنی ئاستی لە خوێندن لاوازی کەسایەتی و ترسی کۆمەڵایەتی.


چی بکەم ئەگەر زانیم دەستدرێژی کراوەتە سەر منداڵەکەم؟
گوێ لە منداڵەکەت بگرە، سەر‌زەنشتی مەکە، ڕێکاری پێویست بگرە بەر بۆ لێپێچینەوە لە کەسی تاوانبار، بگەڕێ بۆ پسپۆڕێک بۆ یارمەتیدانی منداڵەکەت لە چاکبوونەوە بە شێوەیەکی دروست.


چۆن دەتوانیت منداڵەکەت بپارێزیت؟
قسەی لەگەڵ بکە دەربارەی سنووری کەسی و جەستەییەکان، فێری بکە چۆن ڕەفتارە نەگونجاوەکان بناسێتەوە، هانی بدە بۆ هەر شتێک کە هەستی بە نائاسوودەیی کرد پێت بڵێت.


بۆچی ڕێژەی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان زۆربووە؟
کەمی هۆشیاری پێویست بە پەروەردەی جەستەیی منداڵان، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، فێرنەکردنی منداڵان دەربارەی سنوورە کەسییەکانیان.

Related Posts

Recent Stories