١: ئەڤۆگادۆ: دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست کە پێست بە نەرم و شێداری دەهێلێتەوە.
٢: خەیار: بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە و یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات.
٣: شوتی: بڕێکی زۆر لە ئاو و ڤیتامینەکانی تێدایە کە پێست تازە دەکاتەوە.
٤: گێزەر: پڕە لە ڤیتامین A کە یارمەتی پێست دەدات بە تەندروستی بمێنێتەوە.
٥: گوێز یاخود بادەم: دەتوانێت ڤیتامین E دابین بکات پێست بە شێداری دەهێڵێتەوە.
٦: ماست: پڕۆتین و ماددە خۆراکییەکانی تێدایە کە ئەمەش پاڵپشتی پێست دەکات بە تەندروستی بمێنێتەوە.
٧: ماسی چەور وەک ( سەلەمون): دەوڵەمەندە بە ترشی چەوری ئۆمێگا٣ کە پێست بە نەرمی و شێداری دەهێلێتەوە.
ئامۆژگاری: خواردنەوەی ئاوی پێویست ڕۆژانە زۆر گرینگە بۆ شێداری پێست.

