نیشانەکانی تێکچوونی هۆڕمۆن لای ئافرەتان!

١: زیادبوونی بەردەوامی کێشی جەستە تانانەت لەگەڵ پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکی تەندروست و وەرزشکردنیش.

٢: کەمخەوی و تێکچوونی سیستەمی خەو ڕەنگە یەکێک بێت لە نیشانەکانی تێکچوونی هۆڕمۆنەکان.

٣: ئارەقکردنەوەیەکی زۆرو نائاسایی، یەکێکە لە هۆکارەکانی بریتییە لە تێکچوونی هۆڕمۆنەکان لای ئافرەت.

٤: نەمانی حەزی سێکس یەکێکە لە نیشانە هەرە دیارەکانی تێکچوونی هۆڕمۆنەکان لای ئافرەت.

٥: ماندویی و بێهێزی بەردەوام تێکچوونی هۆڕمۆنەکان دەبێتە هۆی نەهێشتنی تەرکیز و ماندویی و هەستکردنی زۆر بە بێتاقەتی، تەنانەت بۆ ئەو چالاکیانەی ماندوبوونێکی زۆریشی ناوێت.

٦: حەزی زۆر بۆ خواردن تەنانەت دوای تێرخواردنیش کەسەکە حەزی بۆ خواردن دەچێت، ئەوەش یەکێکە لە ئاماژەکانی تێکجوونی هۆڕمۆن لای ئافرەتان.

٧: ناڕێکی سوڕی مانگانە بۆ زیاتر لە دوو مانگ و دووبارەبونەوەی حاڵەتەکە ئاماژەیە بۆ توشبوون بە تێکچوونی هۆڕمۆن.

٨: ژانەسەری بەردەوام ڕەنگە یەکێک بێت لە ئەنجامەکانی ناتەواوی دەردانی هۆڕمۆنەکان لای ئافرەت.

Related Posts

Recent Stories