کاریگەری شاشەکان (مۆبایل، ئایپاد، تەلەفزیۆن) لەسەر منداڵ بابەتی گرنگ و هەستیارە، بەتایبەت بۆ دایک و باوکان کە دەیانەوێت منداڵەکانیان بە تەندروستی گەشە بکەن.


کاریگەری شاشەکان لەسەر گەشەی منداڵ:
زۆر بەکارهێنانی شاشەکان لە تەمەنی بچووکدا دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر گەشەی دەروونی و جەستەیی منداڵ هەبێت.

لێرەدا گرنگترین کاریگەرییەکان دەخەینە ڕوو:
١: کێشە لە گەشەی زمان و قسەکردن: منداڵ پێویستی بە تێکەڵاوبوونی ڕاستەوخۆ هەیە بۆ فێربوونی زمان. زۆر تەماشاکردنی شاشە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و دواکەوتنی توانای قسەکردن.


٢: کاریگەری لەسەر سەرنج و تەرکیز: ئەو منداڵانەی زۆر کات لە بەردەم شاشە بەسەر دەبەن، لە داهاتوودا زیاتر تووشی کێشەی تەرکیزکردن دەبن لە کاتی خوێندن یان چالاکییەکاندا، چونکە شاشەکان بەردەوام دیمەنی خێرا پیشان دەدەن و مێشک فێری خێرایی دەبێت.


٣: تێکچوونی خەو: رووناکی شین (Blue light) کە لە شاشەکانەوە دەردەچێت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی هۆرمۆنی خەو (مێلاتۆنین)، ئەمەش وا دەکات منداڵ بە ئاسانی نەخەوێت یان خەوێکی کوالێتی بەرز نەبێت.


٤: کەمبوونەوەی چالاکی جەستەیی: زۆر دانیشتن لە بەردەم شاشەکان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی جووڵە، ئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە قەڵەوی و لاوازی ماسولکەکانی منداڵەوە هەیە.


٥: کاریگەری لەسەر هەستەکان: زۆرکات بەکارهێنانی شاشە بۆ ( هێورکردنەوەی ) منداڵ بەکاردێت، بەڵام ئەمە ڕێگری دەکات لەوەی منداڵ خۆی فێری کۆنتڕۆڵکردنی هەستەکانی خۆی ببێت.