زۆرجار گوێمان لەم دەستەواژەیە دەبێت: منداڵەکانت بە دوای یەکترا بە یەکەوە گەورە ببن و ئاسوودە پشوودەدەیت، بەڵام ڕاستییەکەی ناو خێزانەکان پڕییەتی لە شەڕی ڕۆژانە لەسەر یاری، سەڕنجی دایک و باوک، و جێگەی دانیشتن!
شەڕی نێوان خوشک و براکان بەتایبەت کاتێک تەمهنیان نزیکە لە یەکترا، دیاردەیەکی زۆر سروشتییە. بەڵام هۆکاری سەرەکی شەڕەکەی ئەوەیە کە هێشتا فێری بەشکردن و کۆنترۆڵکردنی هەستەکانیان نەبوون.
چۆن ڕەفتار لەگەڵ شەڕی ڕۆژانەی منداڵەکانت بکەیت؟
١: مەبە بە دادوەر: کاتێک شەڕ دەکەن، ڕاستەوخۆ مەڵێ (تۆ تاوانباری) یان ( یارییەکەی پێ بدە). ئەوە ڕق لە نیوانیان زیاد دەکات.
٢: یاسای یاری دیاری بکە: کاتژمێر یان تایمەر بەکاربینە! (نموونە: ٥ خولەک بۆ تۆ، ٥ خولەک بۆ براکەت).
٣: هەستەکانیان پەسەند بکە: پێیان بڵێ: دەزانم هەردوکتان دەتانەوێت بەم عەرەبانەیە یاری بکەن، بەڵام لێدان چارەسەر نییە.
٤: کاتی سەربەخۆیان پێ بەخشە: ڕۆژانە لانی کەم ١٠ خولەک کاتی تایبەت بە هەر یەکێکیان بدە بێ ئامادەبوونی ئەوی تریان، تا هەست بە ڕکابەری نەکەن.
کێشە و شەڕی منداڵەکان باشترین دەرفەتە تا فێری گفتوگۆ و ڕێککەوتن ببن!
وەڵامێک بنووسە