( مەگنیسیۆم، پڕۆتین، کریتین، ئۆمێگا٣ ):
١: کریتین: هەر کاتێکی ڕۆژ بێت، هەموو ڕۆژێک
تێبینی: پێویستە کریتین لە جەستەدا کۆ ببێتەوە بۆ ئەوەی بگەیت بە سوودە تەندروستییەکەی.
٢: ئۆمێگا٣: لەگەڵ خواردندا بیخۆ بە تایبەتی لەگەڵ چەورییە تەندروستەکان
تێبینی: کاتی خواردنەکەی گرینگییەکی ئەوتۆی نییە، گرینگ ئەوەیە بە بەردەوامی لەگەڵ ژەمە خۆراکیدا بخورێت کە یارمەتی هەڵمژینی دەدات.
٣: مەگنیسیۆم: ١ بۆ ٢ کاتژمێر پێش خەوتن
تێبینی: مەگنیسیۆم چەند کاتژمێرێک پێش خەوتن بخۆ بۆ ئەوەی زۆرترین سوودی هەبێت بۆ حەسانەوە و خاوکردنەوەی جەستە.
٤: پڕۆتین: دوای ڕاهێنانە وەرزشییەکان وەری بگرە
تێبینی: خواردنەوەی پرۆتین لە دوای ڕاهێنان یارمەتی پرۆسەی دروستبوونی ماسولکە دەدات ئەمەش ئەو پڕۆسەیەیە کە تێیدا وەرزش ئاماژە دەنێرێت بۆ ڕیشاڵە ماسولکەییەکان تا گەشە بکەن و خۆیان بونیاد بنێن.
وەڵامێک بنووسە