هەندێک ڕەفتار هەن باوکان ئەنجامی دەدەن بێ ئاگان لەوەی کە چ پەیامێک بە منداڵەکەت دەدات، دەکرێت ئەم ڕەفتارە کاریگەری بە درێژایی ژیان دروست بکات لەسەر منداڵەکەت بۆیە زۆر گرینگە باوکان ئاگادار بن کە چۆن لە بەرامبەر منداڵەکەیاندا ڕەفتار دەکەن.
١: کاتێک تۆ باوکێکی سوپاسگوزاری: فێری منداڵەکەت دەکەیت بەهای شتەکانی ژیانی بزانێت.
٢: کاتێ تۆ باوکێکی دەنگ بەسەر ژنەکەت بەرز ناکەیتەوە: منداڵەکەت فێرە ڕێز و ئەدەب دەکەیت.
٣: کاتێک تۆ باوکێکیت لە ماڵەوە هاوکاری و پاکوخاوێنی ماڵ ڕادەگری: بەرپرسیاریەتی فێری منداڵەکەت دەکەیت.
٤: کاتێک تۆ باوکێکی خۆشەویستی بۆ ژنەکەت دەردەبڕی لای منداڵەکەت: خۆشەویستی و وەفا فێرە منداڵەکەت دەکەیت.
وەڵامێک بنووسە