ڕیتینۆڵ یەکێکە لە بەهێزترین پێکهاتەکان بۆ لابردنی چرچی، چارەسەری زیپکە و یەکخستنی ڕەنگی پێست. بەڵام ئەگەر بە وریایی بەکارنەهێنرێت، دەبێتە هۆی سووربوونەوە و کزانەوەی توندی پێست.
چۆن ڕیتینۆڵ بە سەلامەتی بەکاربهێنم؟
١: لە کەمەوە دەست پێ بکە: هەمیشە بە کەمترین خەستی دەست پێ بکە. لە هەفتەی یەکەمدا تەنیا ٢ شەو بەکاریبهێنە، پاشان وردە وردە زیادی بکە بۆ ٣ شەو تا دەگاتە هەموو شەوێک.
٢: تەنیا شەوان بەکاریبهێنە: ڕیتینۆڵ بەهۆی تیشکی خۆرەوە تێکدەچێت و پێست هەستیار دەکات، بۆیە تەنیا پێش خەوتن بەکاریبهێنە.
٣: بڕێکی کەم بەسە: تەنیا بڕی دەنکە نۆکێک بۆ تەواوی دەموچاو بەسە. بڕی زۆرتر واتە ئەنجامی خێراتر نییە، بەڵکو تەنیا زیانی زیاترە.
٤: تەکنیکی ساندویچ بۆ پێستی هەستیار: ئەگەر پێستت زوو دەکزێتەوە سەرەتا چینێک کرێمی شێدارکەرەوە لێ بدە، پاشان ڕیتینۆڵەکە، و لە کۆتاییدا دووبارە چینێکی تری شێدارکەرەوە. ئەمە کاریگەرییە لاوەکییەکان کەم دەکاتەوە.
٥: دژەخۆر لەبیر مەکە: لەو ماوەیەی ڕیتینۆڵ بەکاردەهێنیت، پێستت زۆر هەستیار دەبێت بە خۆر. بەبێ دژەخۆر لە ماڵ مەچۆ دەرەوە، ئەگەر نا پەڵە دروست دەبێت.
وەڵامێک بنووسە