خۆشەویستی واتە قبوڵکردنی منداڵەکە لە هەموو کات و ساتێکدا بەڵام دانانی سنوور بۆ ڕەفتارە هەڵەکانی بۆ نموونە:
قبوڵمە کە توڕەیت و بێزاری بەوەی براکەت لێی داویت یان یاریەکەی شکاندوویت ، ئەزانم چەند ناخۆشە و لەسەر ئەوەی کە توڕەی سزات نادەم و قبۆڵمە تۆش مرۆڤیت و هەستەکانت هەرچۆن بن لۆمەت ناکەم.
بەڵام سنوور بۆ ڕەفتارە هەڵەکەت دادەنێم و بۆ جاری داهاتوو هاوارکردن یان شکاندنی کەل و پەلەکان ڕێگەپێدراو نیە.
ناز پێدان واتە لاوازکردنی مرۆڤ چونکە نەخێری بۆ ناکەیت و زۆربەی کاتەکانت ئاراستە و ڕەفتارەکانت دەگۆڕی بەپێی داواکاری منداڵەکە و خوا نەکات بگریت ئیتر چی ویست بۆی دەکەیت لە ترسی دڵشکان و بێئومێد بوونی
کێ وتوویەتی نابێت منداڵ بێئومێد بێ؟ ئەی چۆن فێری ژیان بێ چۆن فێری ئارامگری و چارەسەری کێشە بێ؟
خۆشەویستی واتە دابین کردنی پێویستیەکانی ژیان (ئارامی و ئاسایش و سەلامەتی و خواردن و خەوتن و یاری و کات تەرخان کردن) + (سنوور دانان بۆ هەڵەکانی و هەبوونی یاسا و ڕێسا لە ماڵەوە).
نازپێدان واتە هەرچی ویست و ئارەزووی لێیبوو بۆی دەکەم هەتا ئەگەر نەگونجاویش بێت
نازپێدان واتە زیاد لە پێویست ئەنجامدانی هەموو ئەرکێک بۆ منداڵەکەت لە کاتێکدا خۆی دەتوانێ بیکات.
وەڵامێک بنووسە