دووگیانی ناتەندروست هەندێک جار دەتوانێت قوڕس بێت بۆ ناسینەوە بەڵام هەندێک نیشانە هەن کە هەرگیز نابێت پشتگوێ بخرێت. ڕەنگە ئەم نیشانانە ئاماژە بن بە خراپی حاڵەتی دووگیانیەکە بۆ دایک و کۆرپەکە کە ڕەنگە پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەبێت.

١: خوێنبەربوونی زێ: پەڵەی سووک رەنگە ئاسایی بێت بەڵام خوێنبەربوونی زۆر یان مەین لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ لەبارچوون یاخود کێشەی منداڵدان، یاخود منداڵبوونی پێشوەختە.

٢: ئازاری توندی سک یان گرژبوون.

٣: سەرئێشەی توندو بەردەوام، سەرگێژخواردن یان بێهۆشبوون.

٤: ئاوسانی دەست و دەم و چاو (ئاوساوی توند یاخود لەناکاو).

٥: کاڵبوونی بینین یاخود هەستیاری بە ڕووناکی.

٦: زیادبوونی لەناکاوی کێش زیاتر لە ( ١ بۆ ٢ ) کیلۆ لە هەفتەیکدا.

٧: کەمبوونی جوڵەی کۆرپە یاخود نەمانی.

٨؛ دزەکردنی شلە لە زێ.

٩:تایەکی بەرز یاخود لەرز یان سووتانی میزکردن کە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ ( هەوکردن )

١٠: هەناسە تەنگی یاخود ئازاری سینگ.