بەخێوکردن و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کۆرپەی تازە لەدایکبوودا یەکێکە لەو ئەزموونانەی دایک و باوک بەردەوام هەوڵی فێربوونی شێوازی باشتر دەدەن بۆ دڵنیابوون لە ئاسوودەیی و تەندروستی منداڵەکەیان. بۆیە لێرە کۆمەڵێک خاڵ دەخەینە ڕوو بۆ ئەوەی منداڵەکەت ئاسودەتر ببێت لەکاتی خەوتندا.

١: کاتێک شەوان بەخەبەر دێت بوەستە لەوەی لە کاتی شیرپێدان قسەی لەگەڵ بکەیت یاخود زۆر سەیری بکەیت چونکە ئەمە وا دەکات هۆشیار بێتەوە.

٢: واز بێنە لەوەی کە منداڵەکەت کەوتە خەوی قوڵەوە ئینجا بیکەیتە سەر جێگای خەوتن، چونکە ئەمە وا دەکات نەزانێت کە چۆن بۆخۆی بخەوێت.

٣: وازبێنە لەوەی کە هەرجارێک منداڵەکەت خەوتبوو دەنگی لێوەهات بیجوڵێنیت چونکە منداڵان جوڵەیان زۆرە و هێشتا لە نێو خەودان.

٤: واز بهێنە لەوەی کە لە شوێنی بێدەنگ بیخەوێنیت چونکە منداڵ لە نێو سکی دایکیدا ڕاهاتووە لە بیستنی دەنگ وەک لێدانی دڵ، جوڵە و دەنگی تر…