کاتێک منداڵ لە تەمەنی ٣ بۆ ٤ مانگییەوە هەموو شتێک دەکاتە دەمی و گاز دەگرێت، مەرج نییە ددان دەربکات، چونکە زۆرجار هۆکارەکەی شتێکی ترە!

منداڵ لەم تەمەنەدا دەچێتە ( قۆناغێی دەمی ) واتە دەیەوێت بە دەم و زمانی جیهانی دەورووبەری بناسێت و کات بەسەر ببات.

ئەی چۆن جیاوازی بکەین لەگەڵ ددان هاتن؟

ئەگەر تەنها کات بەسەر بردن بێت ئەوا:

منداڵەکەت زۆر دڵخۆش و ئارامە، پێدەکەنێت و خەو و خواردنی زۆر ئاساییە.

ئەگەر هۆکارەکەی ددان دەرهاتن بێت ئەوا:

١: گازگرتنەکەی لەگەڵ تووڕەیی و گریاندایە.

٢: شەوانە زۆر بەئاگادێت.

٣: لیکی دەمی زۆر زیاد دەکات.

٤: پووکی سووردەبێتەوە و دەئاوسێت.

سەرچاوە: dr.dina mirza