بۆریەکانی ڕەحم ڕۆلێکی سەرەکی دەگێڕن لە پڕۆسەی پیتاندن و دووگیانبووندا، بەڵام هەندێک جار بەهۆی چەند هۆکارێکەوە تووشی گیران دەبن کە ڕێگری لە گەیشتنی هێلکە بە منداڵدان دەکات.

گرینگترین ئەو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی گیرانی بۆڕی ڕەحم:

١: هەوکردنی حەوز: یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە کاریگەری نەرێنی لەسەر بۆڕییەکان جێدەهێلێت.

٢: نەخۆشی ئیندۆمەتریۆس( کۆچکردنی شانەی منداڵدان): کە دەبێتە هۆی دروستبوونی شانەی زیادە و بەستنەوەی بۆڕییەکان.

٣: دووگیانی دەرەوەی منداڵدان: ئەو خانمانەی کە پێشتر ئەزموونی دووگیانبوونی دەرەوەی منداڵدانیان هەبووە، ئەگەری گیرانی بۆڕی ڕەحمیان زیاترە.

سەرچاوە: دکتۆرە تاڤان فاتح