هەستکردن بە ماندوێتی یان بێتاقەتی بەردەوام ڕەنگە تەنها هۆکارێکی سادەی نەبێت. زۆرجار کەمی ئاسن دەبێتە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی ئافرەتان. بۆیە لێرەدا باس لە نیشانەکانی کەمی ئاسن دەکەین لە ئافرەتاندا:

نیشانە سەرەکییەکان:

١: ماندویەتی بەردەوام.

٢: کاڵبوونەوەی رەنگی دەموچاو.

٣: سەرگێژخواردن و سەرئێشە.

٤: خێرایی لێدانی دڵ.

٥: هەناسە تەنگی.

نیشانە جەستەییەکان چین؟

١: هەڵوەرینی قژ.

٢: لاوازبوونی نینۆکەکان.

٣: وشکبوونەوەی پێست.

لە پاڵ ئەم نیشانانە کۆمەڵێک نیشانەی تر هەن کە جەستەت ئاگادارت دەکاتەوە لەوەی کە ئاسن لە جەستەدا کەمە ئەوانیش:

١: خراپی سووڕی مانگانە.

٢: ماندوویەتی زۆر لە کاتی سووڕی مانگانە.

٣: سەختی تەرکیزکردن.

سەرچاوە: dr.hala jawdad