کێشەکانی غودەی لە کاتی دووگیانیدا پێویستیان بە چاودێری توند هەیە. چونکە کاریگەری ڕاستەوخۆیان لەسەر گەشەی کۆرپەلە و تەندروستی دایکەکە دەبێت. بۆیە لێرە باس لە دوو جۆری غودە دەکەین کە بریتین لە:

غودەی چالاک: واتە ڕژێنی غودە زیاد لە پێویست هۆڕمۆن دەردەدات ئەمەش دەبێتە هۆی ئەم نیشانانە:

١: دابەزینی کێش

٢: لەرزینی دەستەکان

٣: هەستکردن بە گەرما

٤: دڵەکوتکێ

٥: دڵەڕاوکێ و توڕەبوونی زۆر

٦: دڵتێکچوون و ڕشانەوەی توند دەرچوون لە ئاسایی.

غودەی ناچالاک: واتە ڕژێنی غودە کەمتر لە پێویست هۆڕمۆن دەردەدات و دەبێتە هۆی ئەم نیشانانە:

١: زیادبوونی کێش

٢: هەستکردن بە سەرما ( تەنانەت لە وەرزی هاوینیش ).

٣:سیستی و تەمبەڵی

٤:خەمۆکی و گۆڕانی مەزاج

٥: کەمبوونەوەی لێدانی دڵ

٦: قەبزی