بێگوومان زۆر گرینگە خانمان لە کاتی سکپڕیدا ئاگاداری تەندروستی خۆیان و کۆرپەکەیان ببن ئەمەش بێگوومان بە سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆر لەم بوارەدا بەڵام زۆرێک لە خانمان کێشەیان ئەوەیە کە نازانن چەند جار پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەن لێرەدا ڕوونی دەکەینەوە بۆ خانمان کە پێویستە لە ماوەی سکپڕیاندا چەند جار سەردانی پزیشک بکەن.
هەر ئافرەتێک بەلایەنی کەم پێویستی بە ۸ سەردانی پزیشکی لە کاتی سکپڕیدا هەیە.
سەردانەکان لەم کاتانە دەکرێن:
سەرەتایی سکپڕی تاکو 12 هەفتە.
١: هەفتەی 16.
٢: هەفتەی 18-20.
٣: هەفتەی 28.
٤: هەفتەی 31.
٥: هەفتەی 34.
٦: هەفتەی 38.
٧: هەفتەی 40.
٨: هەفتەی 41.
لە هەفتەکانی سەرەتا باس لە داتای پزیشکی ئەکرێت و پێوانی فشاری خوێن و تۆمارکردنی کێشی نەخۆش و سۆنەر بۆ دڵنیابوون لە سکپریەکەی و لێدانی دڵی کۆرپە لە هەروەها ئەنجامدانی چەند پشکنینیکی تاقیگەیی لەگەڵ پێدانی چارەسەری پێویست.
لە کۆتا هەفتەکانی سکپڕی بەهەمان شێوە لەگەڵ باسکردن و پلاندانان بۆ پرۆسەی منداڵبوون و چاودێری دووانی منداڵبوون و شیرپێدانی سروشتی.
سەردانەکان جیاواز دەبیت بەپێی پێویستی سکپڕ و بارى تەندروستی خۆی و کۆرپەکەی.
سەرچاوە: د. هەوار سلیمان حەمە سوور
پزیشکی پسپۆڕی ژنان و منداڵبوون
وەڵامێک بنووسە