بێگوومان زۆربەی دایک و باوکان کێشەیان هەیە لەگەڵ نەبوونی ئارەزووی خواردن لە منداڵەکەیان چونکە ئەمە وا دەکات گەشەی منداڵ ڕابگرێت و بە خێرایی گەشە نەکات.
بۆیە لێرەدا باس لەو خۆراکانە دەکەین کە ئارەزووی منداڵ زیاد دەکات بۆ خۆراک:
١: ئاوی لیمۆ
لیمۆ ئارهزووی خواردنی منداڵ زیاد دەكات. بۆ ئەم مەبەستەش منداڵ دەتوانێت بە ئەندازەی پەرداخێك ئاوی لیمۆ بخوات بۆ نەهیشتنی كەمی ئارهزووی خواردن. بەم شیوەیە کۆئەندامی هەرسکردنی منداڵ دەست به كارکردن دەكات و منداڵەکە هەست بە برسیتى دەكات.
٢: هەڵوژە
خواردنی هەڵوژە ئارهزووی خواردن زیاد دەكات. رێژەی ماددە خۆراکییەکان لە هەڵوژە لەگەڵ تامە تایبەتەکەی وا دەكات ئەم میوەیە ببێتە یەکێك لە خواردنه دڵخوازەکانی منداڵان. خواردنی هەڵوژە هەستی برسیتى لە منداڵاندا زیاد دەكات.
٣: قۆخ
قۆخ برێكی زۆر ریشاڵی تیدایه. ریشاڵی ناو قۆخ هەرس و هەرزمى خۆراك باشتر دەكات، بەمەش رێگری لە قەبزی دەكات. قۆخ میوەیەکی زۆر بەتامه و زۆر بەسووده بۆ زیادكردنی ئارهزووی خواردنی منداڵ.
٤: ماست و نەعنا
دەتوانریت گەڵای نەعنا بەکاربهینریت بۆ زیادکردنی ئارهزووی خواردنی منداڵ. بۆ ئەم مەبەستە هەندێک گەڵای نەعنا لەگەڵ هەندیک ماست تیکەڵ بکه و برێک خویی تێبکه. ئەم ماددە خۆراکییە ئارهزووی خواردنی منداڵ زیاد دەكات و تەنانەت بۆ منداڵانی سەرووی یەک سالیش بەسوود و کاریگەره.
وەڵامێک بنووسە