زۆر خانـم کاتێک لە ماوەی شیرپێدانـدان و دووبارە دووگیان دەبنەوە پرسیار دەكەن:
ئايا دەتوانین شیر بدەین لە ماوەی دووگیانیدا؟؟
- زۆربەی کات لە کاتی دووگیانیدا سەلامەتە کە بەردەوام بیت لە شیرپێدان بە مەرجێک خواردنی زۆر باش بخۆیت و ئاو و شلە مەنیكان زۆر بخۆیتەوە.
- شیرپێدان دەبێتە هۆی گرژبوونی كەمـی منـداڵدان هەروەچەندە ئەم گرژبوونانە کێشەیەکی زۆر دروست ناکات لە کاتی دووگیانییەكی بێ ئالۆزدا بەڵام واباشترە کە شیر نەدەیت لە کاتی دووگیانیدا ئەگەر مەترسی ئەوە هەبێت کە بچیـتە ناو منـداڵبوونی پێشـوەختەوە یان دووگیانبوونەکەت كۆمەڵـی كیشـەی تەندروستی هەبێت.
- تامی شیرەکە بگۆڕیـت.
- لە گـەڵ گەشـەکردنی دووگیانییەکـەت بـڕی شیرەکـە کەم ببیـتەوە.
- كۆرپەکەت هەست بەم گۆڕانکارییە بکات و لەوانەیە خۆی شیرخواردن ڕابگریـت.
- دە کرئت زۆر نارهحەت بیت شیرپێدان لە کاتی دووگیانیدا بەهۆی ناسکی و هەستیاری گۆی مەمک و ئازاری مەمک که لە گـەڵ دووگیانیدا دێت.
لەبەرئەوه خانمی ئەزیز كاتـی راوێژت لەگـەڵ دکتۆرەکەت کرد و دووای هەڵسەنگاندن پێـی وتى کە ئەتوانی جاری لە شیرپێدان بەردەوام بیت ئەوا ئەتوانـیت بەردەوامبیت.
وەڵامێک بنووسە