١: بە درێژایی ڕۆژ لەگەڵ کۆرپەکەت قسە بکە: باس لەوە بکە کە چی دەکەیت، ناوی ئەو شتانە بهێنە کە دەیانبینێت، و وەڵامی دەنگەکانی بدەرەوە ئەمە یارمەتیدەر دەبێت لە گەشەپێدانی توانای زمانەوانی یادگە و دروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێزتر.

٢: خەوی باش و رێکخراو: بۆ گەشەی مێشک و توانای منداڵەکەت گرینگە خەوتن یارمەتی مێشکی کۆرپە دەدات بۆ رێکخستنی زانیارییەکان و دروستبوونی پەیوەندیە دەمارییەکان کە بۆ گەشەی هۆشەکی زۆر پێویستە.

٣: هەر لە سەرەتای لەدایکبوونەوە ڕۆژانە کتێب بخوێنەوە: باسی وینەکان بکە، دەنگەکان بگۆڕە و رێگە بدە بە دەست لە پەڕەکان بدات، ئەمە یارمەتیدەرە بۆ گەشەپێدانی توانای زمانەوانی، یادگە، سەرنجدان، خەیاڵ و پەیوەندییەکی بەهێز.

٤: کاتی بەردەم شاشە بەکارمەهێنە: بۆ منداڵی خوار ٢ ساڵی بینینی مۆبایل و تەلەفیزیۆن رێگری لە گەشەی زمانی و سەرنجدانی منداڵ دەکات لە بڕی ئەوە یاری لەگەڵ بکە و قسەی لەگەڵ بکە بۆ ئەوەی مێشک و تواناکانی گەشە بکەن.

٥: زۆرکات گۆرانی بۆ کۆرپەکەت بڵێ: دەنگێکی نەرم و دڵخۆشکەر و گۆرانی سادە بەکاربهێنە تەنانەت ئەگەر دەنگێکی باشت بۆ گۆرانی گوتنیش نەبێت، گۆرانی گوتن منداڵەکەت ئاشنا دەکات بە دەنگەکان ڕیتم و زمان، بەستەرە دەمارییەکانی مێشک بەهێز دەکات و یارمەتیدەدات لە دروستکردنی توانای سەرەتایی پێشوەختەکان لە سەرەتای دەستپێکردندا.

٦: ناو هێنانی هەست و سۆزەکان: کاتێک مناڵەکەت دەگرییت یان پێدەکەنێت ناوی هەستەکانی بهێنە، بۆ نموونە تۆ ئێستا تووڕەیت یاخود تۆ زۆر دڵخۆشیت ئەمە یارمەتییان دەدات لە داهاتوو لە هەستەکانی خۆیان تێبگەن و بتوانن کۆنترۆڵی بکەن.

٧: پێویست ناکات هەموو چرکەیەک کاتیان بۆ پڕ بکەیتەوە: با خۆیان تەماشا بکەن و بگەڕێن، کەمێک بێزار بن چونکە هەر لەوێوە حەزی زانین دەست پێدەکات.

٨:خۆراکی بەهێزی مێشک بدە بە منداڵەکەت وەکو: ماسی، هێلکە هەوێردە، چەرەسات، نیسک و فاسۆلیا، سەوزەی گەڵادار، میوەکان.

ئامانجمان لێرەدا دروستکردنی کۆرپەیەکی بلیمەت نییە بەڵکو پێگەیاندنی مندالێکە کە پڕ بێت لە حەزی زانین، متمانەبەخۆبوون، و پەرۆش بێت بۆ فێربوون.