دابەزینی پەستانی خوێن (زەخت) لە ماوەی دووگیانیدا دیاردەیەکی باوە، بەتایبەتی لە سێ مانگی یەکەم و دووەمی دووگیانیدا. ئەمە زۆربەی کات هۆکارێکی فیزیۆلۆژی سروشتی هەیە و بەگشتی مەترسییەکی ئەوتۆی نییە، ئەگەر بێتو نیشانەی توندی لەگەڵدا نەبێت. بەڵام زۆرجار دابەزینی زەخت نیشانەیەکە لەسەر تەندروستی خانمەکە بۆیە زۆر جار بەهۆی ئەم حاڵەتانەوە ڕوودەدات:

١: نەزیفی زۆر

٢: کەم خوێنی زۆر

٣: هەندێک لە نەخۆشییەکانی دڵ

٤: دەرچوونی ئاوێکی زۆر لە لەشی دایکەکە

سەرچاوە: dr.awat ibrahem