خورانی جەستە لەکاتی دووگیانیدا حاڵەتێکی ئاساییە و نیشانەیەکی باوە، بەڵام هەندێک جار لە هەندێک حاڵەتدا لەوانەیە ئاماژە بێت بۆ کێشەیەکی جددی تەندروستی کە پێویستی بە ڕاوێژی پزیشکی پسپۆڕ هەیە.
خورانی پێست لەماوەی دووگیانیدا کەی حاڵەتێکی نا ئاساییە؟
ئەگەر خورانەکە توند بوو هەروەها شەوانە خراپتر بوو، لەسەر لەپی دەست و بنی پێیەکان زیاتر بوو ئەوا دەتوانێت نیشانەیەک بێت بۆ حاڵەتێک کە پێی دەوترێت زەردوویی لەکاتی دووگیانیدا کە ئەمەش پێویستی بە چاودێری وردی پزیشک هەیە.
هۆکارەکانی خوران لە کاتی دووگیانیدا:
١: هۆکاری باو و ئاسایی: وشکبوونەوەی پێست کە پەیوەستە بە گۆڕانی هۆڕمۆنەکان.
٢: کشانی پێست لە ناوچەی سک و سینگ.
٣: زەردووی لە کاتی دووگیانیدا، نەخۆشی جگەر یان گورچیلە کە ئەمانە هەمووی پێویستی بەوەیە کە پزیشکی پسپۆڕ چاودێری بکات.
سەرچاوە: دکتۆرە کەژان کاوە طە
وەڵامێک بنووسە