پاودەری منداڵ یەکێکە لەو شتانەی کە ساڵانێکی زۆرە بەکاردێت بەڵام توێژینەوە نوێیەکان و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئامۆژگاری دەکەن کە بەکارهێنانی ڕابگیرێت چونکە:

١: پاودەر لە دەنکۆڵەی ورد پێکهاتووە بەمەش دەتوانێت بڕواتە ڕێڕەوی هەناسەی منداڵ و توشی کۆکە، هەوکردنی سیەکان و هەندێک جاریش تەنگەنەفەسی ( ڕەبۆ ) ی بکات.

٢: وشککردنەوەی پێست دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئەو چەورییە سروشتییەی کە پێستی منداڵەکە دەپارێزێت ئەمەش وا دەکات پێستەکە تووشی وشکبوونەوەی توند و خوران بێت.

٣: خراپترکردنی سووتانەوەی دایبی ئەمەش هەڵەیەکی باوە کاتێک منداڵەکە سووتانەوەی هەیە و پاودەری بۆ بەکاردێنیت پاودەرەکە لەگەڵ میز یان ئارەق تێکەڵ دەبێت و دەبێتە هەویرێکی زبر کونیلەکانی پێست دادەخات دەبێتە ژینگەیەکی لەبار بۆ گەشەی بەکتریا و کەڕو سوتانەوەکە زۆر زیاتر دەکات.