١: بڵاوبوونەوەی بەکتریا: کاتێک زیبکە دەتەقێنیت ئەو بەکتریایەی لە ناو زیبکەکەدایە دەچێتە ناو کونیلەکانی تری پێست و دەبێتە هۆی دروستبوونی زیبکەی زیاتر لە دەوروبەری.
٢: پەڵەی درێژخایەن: تەقاندنی زیبکە برین دروست دەکات جەستەش بۆ چاککردنی ئەم برینە ماددەی ( میلانین ) بەکاردەهێنێت ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەو پەڵە قاوەیی و سوورانەی کە بۆ ماوەویەکی زۆر لەسەر پێست دەمێنێتەوە.
٣: هەوکردنی قوڵ: پەستان خستنە سەر زیبکەکە دەبێتە هۆی ئەوەی چڵک و بەکتریاکە بچێتە قوڵایی پێستت ئەمەش دەبێتە هۆی سووربوونەوەو ئازارێکی زۆر.
٤: چاڵی پێست: تەقاندنی زیبکە بە شێوەیەکی نادروست زیان بە شانەکانی پێست دەگەیەنێت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی چاڵ کە چارەسەکردنیان زۆر قوڕسە.
وەڵامێک بنووسە