لە ماوەی ٩ مانگی دووگیانیدا زۆر گۆڕانکاری بەسەر هۆڕمۆناتی لەشی ئافرەتاندا دێت وە کاریگەری دەبێت لەسەر دەرکەوتنی زیبکە و پەڵە و وشک بونەوەی پێست بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە دەبێت بە وریاییەوە بەرهەمەکانی پێستت هەڵبژێریت بۆیە زۆر گرینگە لە کاتی دووگیانی یاخود شیرپێدان ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت بەر لەوەی هیچ بەرهەمێکی پێست بەکاربهێنیت.
١: ئەو بەرهەمانەی کە زیان بەخشن بۆ ئافرەتانی دووگیان: ( ڕیتینۆل، سالسلیک ئەسید، هایدرۆ کینۆن )
٢: ئەو بەرهەمانەی بێ زیانن: ( دژەخۆر، ماندالیک ئەسید، لاکتیک ئەسید، هایلۆرۆنیک ئەسید )

