لێرەدا کۆمەڵێک ڕوونکردنەوە دەخەینە ڕوو کە ئایا تەندروستە هەمیشە منداڵەکەت بڵێت ( بەڵێ )
١: ئارەزووی دڵخۆشکردنتان دەکات: زۆرێک لە منداڵان، بە تایبەت منداڵە بچووکەکان، دەیانەوێت دایک و باوکیان دڵخۆش بکەن. لەوانەیە هەر لەبەر ئەوەوش بێت بۆ هەموو شتێک بڵێن ( بەڵێ ) بۆ ئەوەی هەمیشە دایک و باوکیان ڕازی بکەن و دوور بکەونەوە لە دڵتەنگکردنیان.
٢: ترس یان دڵەڕاوکێ: ئەگەر منداڵەکەت هەستی کرد کە وتنی ( نا ) ڕەنگە ببێتە هۆی توڕەیی و سزادان یان ڕەتکردنەوە ئەوا لەوانەیە خۆیان بە دووربگرن ئەمە نیشانەیەکە کە هەست بە سەلامەتی تەواوەتی ناکات لە دەڕبڕینی خۆیدا.
٤: وابەستەبوون و ڕێزگرتنی زۆر: لە هەندێک لە خێزانەکان پەیوەندیەکی بەهێز و گەرم لە نێوان ئەندامەکان هەیە بۆیە متمانەیان بە بڕیارەکانیان هەیە بۆیە ناڵێن ( نا )
٣: شەرمنی یان نەبوونی متمانە: هەندێک لە منداڵان بە سروشتی خۆیان بێدەنگن ، یاخود دڵنیا نین لە بڕیارەکانی خۆیان بۆیە هەمیشە بەڵێ هەڵدەبژێرن.
بۆچی هەندێک جار وتنی ( نا ) تەندروستە:
١: دروستکردنی متمانەو سەربەخۆیی
٢: دانانی سنوری کەسی
٣: پەرەپێدانی توانای بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە و بڕیاردان
٤: بەهێزبوونی کەسایەتی منداڵ
٥: بوون بە خاوەنی بڕیاری خۆی
چۆن چارەسەری بکەین؟
دەتوانیت گفتوگۆیەکی نەرمی لەگەڵ بکەیت بە شێوەیەک کە بتوانێت بۆچوونەکانی خۆیت پێ بڵێت
پرسیاری کراوەی لێبکە وەکو:
ئایا حەزدەکەیت ئەمڕۆ لە ماڵەوە نان بخۆین یان لە دەرەوە؟
بەم شێوەیە تێیبگەیەنە کە وتنی ( نا ) سەلامەتە

