بەڵێ سەردانیکردنی پزیشکی ددان لە کاتی دووگیانیدا سەلامەتە لە ڕاستیدا پاراستنی تەندروستی باشی دەم و ددان گرینگە هەم بۆ دایک و هەم بۆ کۆرپە.
بۆچی گرینگە ئاگاداری تەندروستی ددانمان ببین؟
چونکە گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان لە کاتی دووگیانیدا ئەگەری تووشبوون بە کێشەکانی پووک زیاد دەکات وەک ( هەوکردنی پووک، خوێنبەربوونی پووک).
١: هەوکردنی ددان و چارەسەرنەکردنی دەتوانێت کاریگەری لەسەر تەندروستی گشتیت هەبێتو لە حاڵەتی دەگمەندا ئەگەری هەیە تووشی ئاڵۆزی تەندروستیت بکات.
٢: پاککردنەوەو پشکنینی بەردەوام یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە کێشەکان و دڵنیابوون لەوەی کە هەر کێشەیەک هەبێت زوو چارەسەر بکرێت.
باشترین کات بۆ سەردانکردنی پزیشک:
سێ مانگی دووەم واتا مانگەکانی ( ٤ بۆ ٦ ) باشترین کاتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ددان.

