١: خۆراکی تەندروست و هاوسەنگ بخۆ:
گرینگی بە میوە و سەوزە و پڕۆتینی و ڕیشاڵ و چەرەزات بدە.
٢: ئاوی زۆر بخۆرەوە:
ئاو یارمەتی لەش دەدات بە شێداری بمێنێتەوە و دوورکەوتنەوە لە وشکبوونەوە.
٣: تەواوکەرە خۆراکیەکان بخۆ:
پابەندبە بەو ڤیتامینانەی کە پزیشکەکەت بۆت دیاری دەکات، بە تایبەت ترشی فۆلیک.
٤: پشووی تەواوەتی وەربگرە:
خەوتن و پشوودان گرینگن لە کاتی دووگیانیدا.
٥: وەرزشکردن بە بەردەوامی:
وەرزشکردن یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازار و ناڕەحەتی دووگیانی و کەمکردنەوەی فشار.
٦: دووربکەرەوە لە خوی زیانبەخش:
دووربکەرەوە لە جگەرەکێشان و دانیشتن لەگەڵ ئەو کەسانەی جگەرە یاخود نێرگلە دەکێشن.
٧: بەدواداچوون لەگەڵ پزیشکەکەت بکە:
پشکنینی بەردەوام زۆر پێویستە بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی دووگیانیەکەت و تەندروستی خۆت و کۆرپەلەکەت.

