هەندێک جار منداڵ لەناکاو شیرەکەت ناخوات یاخود ڕەتی دەکاتەوە و دەست دەکات بە گریان
چونکە:
کاتێک دایک توڕە دەبێت یاخود هەست بە فشار دەکات، کاریگەری دەکاتە سەر هۆڕمۆنەکانی وەک کۆرتیزۆل، ئەدریناڵین دەتوانێت بچنە ناو شیری دایکەوە لە کاتێکدا بڕێکی کەم ئاساییە بەڵام ئەگەر هاتوو ڕێژەکەی بەرز بوو ئەوا لەوانەیە هاوسەنگی بایۆکیمییایی شیرەکە بگۆڕێت.
ئەمەش وا دەکات تامی شیری دایک بگۆڕدرێت کە ڕەنگە هەندێک لە کۆرپەکان هەست بەم گۆڕانکاریە بکەن و ببێتە هۆی بێزارکردنیان.