کاتێک دایک و باوک شەڕ دەکەن، کاریگەری قووڵی لەسەر دەروونی منداڵ دەبێت، کاریگەریەکەش بەندە بە تەمەنی منداڵەکە و کەسایەتیەکەیەوە، چەند ناکۆکیەکان درێژخایەنتر بن کاریگەریەکەیان قووڵتر دەبن. لێرە باس لە کۆمەڵێک لەو کاریگەریانە دەکەین.
کاریگەری سۆزداری:
١: ترس و نا ئومێدی: لەوانەیە منداڵان هەست بە نائارامی بکەن و نیگەران بن لە سەقامگیری خێزان.
٢: دڵەڕاوکێ و سترێس: دەمەقاڵێی بەرز، هاوارکردن، یان هەڕەشەکردن وایان لێدەکات هەمیشە هەست بە دڵەڕاوکێ بکەن.
٣: دڵتەنگی و خەمۆکی: ململانێی بەردەوامی دایک و باوکان، منداڵ دەکات بە منداڵێکی خەمۆک و دڵتەنگ بە بەردەوامی.
کاریگەری کۆمەڵایەتی و گەشەکردن:
١: سەرلێشێواوی سەبارەت بە پەیوەندیەکانیان: لەوانەیە منداڵان فێری شێوازی ناتەندروست بن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ناکۆکیەکان، وا بیر بکەنەوە کە هاوارکردن یان شەڕانگێزی شتێکی ئاساییە.
٢: خراپی تەرکیز: سترێسی شەڕکردن دەبێتە هۆی نەمانی تەرکیزی منداڵان لە قوتابخانەو لەو ئەرکانەی کە لە قوتابخانە پێیان دەدرێت.
٣: شێواندنی وێنەی خۆی: لەوانەیە خۆیان تاوانبار بکەن بە ململانێ، ئەمەش دەبێتە هۆی بە کەم بینینی خۆی.
کاریگەری ڕەفتاری:
١:ڕەفتاری شەڕانگێز: هەندێک لە منداڵان ئەو شتانە دووبارە دەکەنەوە کە دەیبینن زیاتر شەڕانگێز دەبن لەگەڵ هاوتەمەنەکانی خۆیان یاخود لەگەڵ خوشک و براکانی.
٢: کشانەوە: هەندێکی تر لە منداڵان داخراو دەبن خۆیان لە کارلێکە کۆمەڵایەتیەکان بە دوور دەگرن.
کاریگەریە درێژخایەنەکان:
١: سەختی لە پەیوەندیەکان: لەوانەیە لە گەورەبووندا کێشەیان هەبێت بۆ دروستکردنی پەیوەندی تەندروست و متمانە پێکراو.
٢: مەترسی زیاتری توشبوون بە کێشەکانی تەندروستی دەروونی: ململانێی بەردەوامی خێزانی دەبێتە هۆی خەمۆکی و دڵەراوکێ وە نیشانەی زەبر و زەنگ لە داهاتوودا.