ئەگەر پێتوایە پشوودان تەنها پاڵکەوتنە لەسەر قەنەفە ئەوە هەڵەیەت، کۆمەلێک پشوودان هەن کە وا دەکەن مێشکت ئارام بکەنەوە.
١: پشوودانی جەستەیی: خەوتن، لێککشانی جەستە، یۆگا، مەساج هەر شتێک کە وا لە جەستەت بکات هەست بە ئاسودەیی زیاتر بکات.
٢: پشوودانی دەروونی: بڕیاردانی چارەسەرکردنی کێشەکان، کات بەسەربردن و پیاسەکردن لە ناو سروشت، میدیتەیشن، دوورکەوتنەوە لە سۆشیال میدیا.
٣: پشوودانی هەستیاری: کەمکردنەوەی ژاوەژاو و ڕووناکی بەهێز، هەوڵ بدە پیاسەی بێدەنگ تاقیبکەیتەوە.
٤: پشوودانی داهێنەرانە: گرینگی بە حەز و خولیاکانت بدە وەکو وێنەکێشان، نووسین، هەرشتێک کە ئارەزووی تۆ بێت.
٥: پشودان لە ڕووی کۆمەڵایەتیەوە: کات لەگەڵ ئەو کەسانە بەسەر ببە کە هەستی ئاسودەییت پێ دەبەخشن، وە هەست بە فشار ناکەیت لەگەڵیان.
٦: پشوودانی ڕووحی: دروستکردنی پەیوەندی بە شتێکی گەورەتر لە خۆتەوە وەکو نوێژکردن، میدیتەشن، یاخود تەنها بەسەربردنی کات لە سروشتدا.